بەفرە و ئۆتۆمبێل دەخلیسکێن
ئاستەنگێکی زۆری هاتۆچۆ لە دەباشانی سلێمانی دروسبووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەپێی ئەو دیمەنانەی 964 لە دەباشانی سلێمانی تۆماری کردووە، دەردەکەوێت کە ئاستەنگ و لۆدێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان دروستبووە، بەتایبەتیش کەسەر ئەو ئاڕاسیتەیەی کە لە دەباشانەوە بۆ شاخی گۆیژە دەچێت.
عەقید کاروان محەمەد، بەڕیوەبەری کارگێڕی هاتوچۆی سلێمانی بە 964 ی وت، ئەوان پێشتر هاولاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئەزمەڕ و گۆیژە نەکەن، لەلایەکی دیکەش شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە رێگەی تیمەکانیانەوە خەریکی کردنەوەی رێگاکەن.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن