باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی - وێنە: 964
رێگە داخراوە
بە ئاراستەی شاخی گۆیژە و دۆڵەمیران و ئەزمەڕدا نەڕۆن
964+
توانا نەقی
لەلایەن هاتوچۆی سلێمانیەوە ئاگاداری ئەوە باوکراوەتەوە شۆفێران بە ئاراستەی گۆیژە و ئەزمەڕ و دۆڵەمیران کە لە نێوانیاندایە نەڕۆن و رێگە داخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهیچ شێوەیەک بە ئاراستەی شاخی گۆیژە، دۆڵە میران، و ئەزمڕ نەڕۆن لەبەر ئەوەی رێگەکە داخراوە رێگەی رۆیشتن هەتا فولکەی کوردسات کراوەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە فولکەی کوردسات بە دواوە سەرکەوتن بەرە و دۆڵە میران بەرە و شاخی گۆیژە و تونێلی پێشرە و داخراوە ئاستەنگی هاتوچۆی زۆر هەیە و داواش لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەن بە ئاراستەی ئەو سنوورە نەڕۆن.