بەرگری شارستانی سۆران؛
تەواوی شەقام و رێگاکانی ئیدارەی سۆران مەترسیدارن کە ماڵەوە مەیەنە دەرەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی سۆران، هۆشداری بە تەواوی هاوڵاتیانی ئیدارەکەیان دەدات کە بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگ لە زۆربەی شەقامە ناوخۆیی و رێگا دەرەکییەکانی ئیدارەکەیان مەترسی زۆر دروستبووە و داوایان لێدەکات لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە و هاتوچۆ نەکەن .
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران لە نامەیەکی دەنگیدا داوا لە میدیاکان دەکات لە جیاتی ئەوان ئەم هۆشدارییە بە هاوڵاتیان بگەیەنن کە بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆ بە و شەقام رێگاکانەدا نەکەن.
دەڵێت “تەواوی رێگاکانی ئیدارەی سۆران ئاستەنگیان بۆ دروستبووە بەتایبەتیش لە بێخاڵ و لۆفەکانی سەری بەرد لەناو بازاڕەکانیش کێشەی هاتوچۆ دروستبووە “.
ئاماژە بەوەشدەکات، بەردەوام هاوڵاتیان پەیوەندیان پێوەدەکەن کە بەفریایانەوە بچن دەشڵێت “ئێمە ئەو ئیمکانیاتەمان نییە فریای ئەو هەموو خەڵکە بکەوین، بۆیە باشترە لە ماڵەکانیان نیچنە دەرەوە”.
هۆشداری ئەوەشی داوە کە پلەکان گەرما لە رۆژدا زۆر دابەزیون و بە شەویش زیاتر دادەبەزن.