چوار شوانکاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە پشدەر دۆزرانەوە – وێنە؛ قایمقامیەتی پشدەر
بەفر و کڕێوە رێی لێ هەڵە کردوون
چوار شوانکاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە پشدەر دۆزرانەوە
964+
شۆڕش قادری
چوار شوانکاری رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی بەفر و کڕێوەوە، رێیان لێ بزر ببوو، لە قەزای پشدەر دۆزرانەوە.
“بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 و دوای گەڕان و بەدواداچونێکی زۆری خەڵکی گوندەکانی بناری مەنگوڕایەتی (گوندی بەلکی، ئاڵیەڕەش، مارەدو، سورەگڵە، رەزگە، توتمە)، توانرا ئەو چوار شوانە بدۆزنەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاتبوون بۆ سنوری مەنگوڕایەتی و بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بارینی بەفری زۆر، شوێن بزر ببوون”، قایمقامیەتی پشدەر لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر چوار شوانەکارەکە بە ناوەکانی (عەبدوڵا رەمەزانی، عەبدوڵا تەنانی، عەلی راد و فەرهاد راد) باری تەندروستیان باشە و جێگیرە.