ئومێد خۆشناو:

“لەو نزیكانە نەوت لە ناو هەولێر دابەش دەكرێ”

964+

عەبدولعەزیز خالند

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئامادەكارییان كردووە بۆ دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شار، بۆ ئەمەش چاوەڕێی هاتنی نەوتەكە دەكەن.

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “داوامان كردووە نەوت لە ناو شار دابەش بكرێت، بۆ ئەمەش ئامادەكاریمان كردووە و چاوەڕێی هاتنی نەوتین”.

وتیشی، نرخی نەوت لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە پاڵپشتیكراوە.

پارێزگاری هەولێر سوپاسی خوای گەورەی كرد بۆ ئەوەی لە هەولێر لافاو رووینەداوە، وتیشی، بارانێكی زۆر باریوە و بەراورد بە پارساڵ، سێ قات باریوە تا ئێستا، راستییەكەی كاری زۆریشمان كرد بۆ ئەوەی لافاو لە هەولێر دروست نەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێریی رەوشی بارانبارین دەكەن و ژووری ئۆپەراسیۆنیان هەیە و هەردەم لە ئامادەباشیدان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئومێد خۆشناو بۆ 964: سەرۆكی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەكات

ئومێد خۆشناو بۆ 964: سەرۆكی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەكات