جادە بەستوویەتی
لە سلێمانی 12 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەهۆی شەختە و بەستەڵەک، لە سلێمانی لە دوو رووداودا 12 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و رووداوەکان تەنیا زیانی ماددیان لێکەوتەوە.
عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار/ رۆژئاوا بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوو رووداوی جیادا لەسەر پردی دووڕیانی سەرچنار و لە بەردەم بینای دادگای سلێمانی بەرەو تاسڵوجە، 12 ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشاوە، بەهۆی بەستنی شەقامەکەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکاندا هیچ هاوڵاتییەک بریندار نەبووە و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.
بەهۆی بەفربارین و ئەو کەشە ساردەی رووی لە کوردستان کردووە، لە شەوی رابردووەوە شەختە و بەستەڵەک لە ناوچە شاخاوییەکان دروستبووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.