لە دواین شەپۆلی باران

بەنداوەکانی دوکان و دەربەیدیخان 100 ملیۆن مەترسێجا ئاویان کۆگا کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

لەم شەپۆلی باران بارینە، بەنداوی دوکان 85 سانتیمەتر، دەربەندیخان 60 سانیمەتر، دهۆک 16 سانتیمەتر و گۆمەسپان 60 سانتیمەتر ئاویان زیادی کردووە، بەنداوەکانی هەرێم دەڵێن، توانیویانە زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە دوو بەنداو کۆگا بکەن.

هەرێمی کوردستان و کاریگەری دواشەپۆلی باران لەسەر بەنداوەکان کاریگەری باشی بۆ دۆخی ئەوان هەبووە، لە دواین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی کوردستان
بەڕێژەیەکی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیان کردووە.

بە گوێرەی داتای بەنداوەکان کە بۆ 964 نێردراوە، کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی بەرزتریان تۆمارکردووە و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، بەکاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە.

لە دەربەندیخان 60 سانتیمەتر، دوکان 85 سانتیمەتر و بەنداوی دهۆک 16 سانتیمەتر و گۆمەسپان 60 سانتیمەتر ئاستی ئاو زیادی کردووە، بەنداوە بچوکەکانیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون.

لەبارەی بەنداوە خۆجێیەکان یان ئەوانەی دەستکردی خەڵکی خانەخوێ و مەدەنین، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوسیوویەتی، ئەوانی تریش زیادیان کردوە و ئاویان لێ خەزن کراوە، کاریگەری شەپۆلەکە رۆژانی داهاتوش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوام دەبێت، وە هەرێمی کوردستان بە کەشێکی تەڕەوە پێ دەنێتە ساڵێکی نوێ.

لە هەڵەبجە و پیرمام زۆرترین باران باریوە

لە هەڵەبجە و پیرمام زۆرترین باران باریوە