هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەڕلەمان
لەناو ئەو هەموو پیاوە 84 ژن لە دانیشتنی ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخۆن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی خۆی ساز دەکات لەم خولەدا 329 ئەندام سوێندی یاسایی دەخۆن بۆ دەستپێکردنی ئەرکە پەرلەمانییەکانیان کە 84 کەسیان ژنن.
تائێستا، پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان دوو کاندیدی هەیە لە پێکهاتەی سوونە، جێگرانی یەکەم سێ کاندیدی هەیە لە پێکهاتەی شیعە و جێگری دووەم یەک کاندیدی هەیە و ئەمەیان بۆ کورد دەبێت.
سەفوان جەرجەری، ئەمینداری گشتی پەڕلەمانی عێراق دەڵێ، دانیشتنه‌كه كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ سوێندی ده‌ستووریی په‌رله‌مانتارانی خولی شه‌شه‌م، پاشان سه‌رۆكی ته‌مه‌ن داوا ده‌كات كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م پێشكه‌ش بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
لەو 329 ئەندامە
245 لەرەگەزی نێرە
84 لەڕەگەزی مێیە
بەپێی دەستوور، دەبێت لە یەکەم دانیشتن‌دا سەرۆکی ئەنجومەن و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن، کاندیدی سەرۆکایەتی پێویستی بە زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندامان 165 دەنگ هەیە بۆ ئەوەی متمانە بەدەستبهێنێت، تا ئەم ساتەش، هێزە سیاسییەکان لەسەر کاندیدانی کۆتایی دەستەی سەرۆکایەتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بەڵکو دوو کاندید یان زیاتریان هەیە، ئەمەش ئەگەری ململانێیەکی توند لەناو هۆڵی پەرلەماندا دروست دەکات.
سه‌فوان جه‌رجه‌ری، ئه‌مینداری گشتیی پەڕلەمانی عێراق، ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان و ئاماده‌باشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌م له ئەمڕۆدا پشتڕاست كرده‌وه، جه‌رجه‌ری له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وتویەتی، سه‌رۆكی ته‌مه‌ن “بهتەمەنترین په‌رله‌مانتار” ئاگاداری ئه‌و رێككارانه بووه كه له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ دانیشتنەکەی ئەمڕۆ گیراونه‌ته‌به‌ر.
ده‌بێت له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رجه‌م رێككار و بڕگه‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه ته‌واو بكرێن، وە دانیشتنه‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و رێگه به میوان و رۆژنامه‌نووسان نادرێت بچنه ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، جەرجەری وای وت.
ئامارە سەرنجڕاکێشەکانی دەنگدان:
ئەم خولە چەندین ئاماری جیاوازی بەخۆوە بینیوە، لەوانە:
بەرزترین دەنگ: رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک کە شەوی رابردوو دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامی راگەیاند، بە کۆکردنەوەی 96.068 دەنگ، یەکەمی سەر ئاستی عێراقە.
کەمترین دەنگ: سەبا عەلی مەحمود، لە پارێزگای واست “لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” تەنیا بە 952 دەنگ توانیویەتی کورسییەک بەدەستبهێنێت.
رێکەوتی ژمارەکان: دوو پەرلەمانتار ژمارەی دەنگەکانیان جێگەی سەرنجە بە ڕێکی ژمارەی دەنگەکانیان:
سلاح یاسین محەمەد لە بەغدا 2323 دەنگ.
ناسر تورکی یاسر لە زیقار 7474 دەنگی بەدەستهێناوە.