نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد
رۆیشتەوە سەروو 61 دۆلار
نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لە بەرزبووەوە کردووەتەوە و و هەر بەرمیلێک لەسەروو 61 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 61 دۆلار و 24 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی 0.99٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس بە 57 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.99٪ بەرزبووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد و سەرچاوەکانی بازاڕی جیهانی، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی (API) ئاشکرایانکرد، عەمباركردنی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، ئەوەش یەكێک بوو لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.