لە هەولێر خولێکی تایبەت بۆ ناوبژیوانان بەڕێوەچوو

“هەتا دنیا ماوە هەڵەی ناوبژیوانان هەر دەمێنێت”

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

لە هەولێر خولێکی تایبەت بۆ پێگەیاندنی ناوبژیوانان کرایەوە و ماوەی دوو رۆژی خایاند و ئەمڕۆش ناوبژیوانەکان بڕوانامەیان وەرگرت.

کانەبی عەزیز، ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی ژمارەی ناوبژیوان لە هەولێر کەم بوو، بۆیە ویستوویانە خولێک بکەنەوە  بۆ پێگەیاندنی ناوبژیوان و مەرجیشە ئەوانەی بەشداریی ئەو خولەیان کردووە و بڕوانامەیان وەرگرتووە، کاری ناوبژیوانی بکەن و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، چونکە پێشتر تووشی ئەو کێشەیە بوونەتەوە کە ناوبژیوان تەنیا بۆ بڕوانامەکە هاتووە و کاری نەکردووە.

سەبارەت بە هەڵەی ناوبژیوانانیش، کانەبی عەزیز، وتی، تا وەرزش مابێت هەڵەی ناوبژیوان هەر دەمێنێت، سەرەڕای پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ئامێرەکان و سیستمی ڤار، بەڵام هەوڵدراوە ناوبژیوان بەرەو پێشەوە ببرێن و کەمترین هەڵە بکەن.

کانەبی عەزیز ئاشکراشی کرد، هەڵەکان بەسەر ناوبژیوانەوە ناچێت و سزا دەدرێن، بەڵام لەبەر کەسایەتی ناوبژیوان لە راگەیاندنەکان بڵاوی ناکەنەوە و ئاشکرای ناکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ناوبژیوانانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بایكۆتیان كردوە و...

ناوبژیوانانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بایكۆتیان كردوە و نەیماریش حەز بە مێسی و سوارێز دەکات !