بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو

ژووری ئۆپراسیۆنی قەزای کەلار لە ئامادەباشیدایە

964+

توانا نەقی

بەهۆی ئەم کەشوهەوا ناسەقامگیرە و بەفرو بارانەوە ژووری ئۆپراسیۆنی قەزای کەلار بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە.

قایمقامیەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، پێشتر هەموو رێکارێک گیراوەتە بەر بۆ رێگری لەلافاو ئێستا بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسی لافاو و کەمکردنەوەی زیانەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی سەرەکییان پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیانی خۆشەویستە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە.

قایمقمایەتی کەلار، داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکەن هاوکاری تیمەکان بن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا پەیوەندی بە ژمارە فریاگوزارییەکانەوە بکەن.

پارێزگای هەولێر: پێشبینی ئەو بارانە بەخوڕە نەکرابوو لە...

پارێزگای هەولێر: پێشبینی ئەو بارانە بەخوڕە نەکرابوو لە هەولێر