"چارەسەری بنەڕەتیی لافاوەکان 48 ملیار دیناری پێویستە"

مەترسی لەسەر لاینی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی کەرکوک نەما

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەرزبوونەوی ئاو لە شەقامەکەی گەڕەکی عەمەلە شەعبی کە قەزای دوبز و موسڵ بە کەرکوکەوە دەبەستێت، بەشێوەیەکی کاتی چارەسەر کرا و مەترسی لەسەر لاینی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی کەرکوک نەماوە، بەرێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوکیش دەڵێت، سەرجەم گەڕەکە زیادەرۆکان پێویستیان بە 48 ملیار دینارە بۆ ئەوەی ئاوەڕۆکەیان چارەسەر بکرێت.

ئەندازیار زاگرۆس گلی، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک بە 964ـی وت، باران بارین لە دوێنێوە بەردەوامە و تەنیا لەو گەڕەکانەی زیادەڕۆییان لێکراوە کێشە دروستبووە، شیو و چەمەکان ئاوەڕۆی گەڕەکەکانیان گرتووە و ئاویان تیادا کۆبووەتەوە، ئاوی گەڕەکی شۆراو، چۆپلیجە و کوردستان دەگەرێتەوە گەڕەکی عەمەلە شەعبی لەوێ کێشەی تەکنیکی هەیە ئێستا بەشێوەیەک کاتی چارەسەرمان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا سبەینێ بەیەکجاری چارەسەری دەکەن و مەترسییەکانیان دوورخستووەتوە.

“لەسەر لاینی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی کەرکوک، بە پێی ئەو خوێندنەوەیەی کردوومانە گەڕەکە زیادەڕۆکان پیویستیان بە 48 ملیار دینارە بۆ ئەوەی کێشەی ئاوەڕۆکەیان چارەسەر بکرێت”، زاگرۆس گلی وای وت.

دەرباری لیژنەکەی ئیدارەی کەرکوک، ئەو ئەندازیارە وتی، ئەو لیژنەیەی کە دروستکرابوو بۆ رووخاندنی ئەو خانووە زیادەڕۆیانەی دروستکراون و بوونەتە رێگر لەبەردەم ئاوەڕۆی گەڕەکەکان، لەم چەند رۆژەدا کارەکانیان تەواو دەکەن و راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەم ئیدارەی شارەکە و خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لافاو لایەک لە پردێکی نێوان کەرکوک - بەغدای داڕووخاند 

لافاو لایەک لە پردێکی نێوان کەرکوک - بەغدای داڕووخاند