"کوردی خۆمان لەپێی ناکات"

جووتێک پێڵاوی بالە بە 5000 دۆلار

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوکانێکی بالەی فرۆشتنی پێڵاو لە کەلار، پێڵاوێکی دەستکەوتووە نرخەکەی نزیکەی پێنج ھەزار دۆلارە و دەڵێت، لەبەر رەنگەکەی کوردی خۆمان لەپێی ناکات.

سالار حەسەن، پێڵاوفرۆشە بە 964ى وت، “ئەم پێڵاوە مارکەیەکی جیھانییە و تەنیا 159 جووتی لێ دروستکراوە، ئەمەی لای منە شەشەم جووتی ئەم پێڵاوەیە”.

“رەنگەکەی بۆلای خۆمان نابێت و خەڵکی خۆمان لەپێی ناکات، لێکۆڵینەوەمان کردوود و بەدوایدا گەڕاوین نرخەکەی لە دەرەوە نزیکەی 50 وەرەقەیە”، سالار حەسەن وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا تەنیا 6 وەرەقە واتە 600 دۆلاریان پێداوە، بەڵام نیازی فرۆشتنی نییە و بۆ جوانی لە دوکانەکەی دایدەنێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پێڵاوی کۆنە جێگە بە پێڵاوی نوێ لێژ دەکات

پێڵاوی کۆنە جێگە بە پێڵاوی نوێ لێژ دەکات