پڕۆژەی ئاوی خاس قوڕاو بووە - وێنە؛ ئەرشێفی پڕۆژەی ئاوی خاس
دانیشتووانی ئەو دەڤەرە دەست بەئاوەوە بگرن
پڕۆژەی ئاوی خاس راگیرا و ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی قوڕاوبوونی ئاوی زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس راگیرا و ئاوی ماڵان لە قەڵادزێ بەرنادرێتەوە، بۆیە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە ئەمڕۆ دەست بەئاوەوە بگرن.
پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەڵێت، “بە هۆی بەرزی رێژەی قوڕاوی زێی بچوک لەئێستادا پڕۆژەکەمان راگیراوە، فەرمانبەران لە پرۆژە لە چاوەڕوانیدان، لە هەر بارودۆخێکدا گونجاو بێت دەست بە کارکردن دەکەینەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەربەو هۆیەوە ئاو دابەشکردن لە ناو شار وەستاوە و لەکاتی ئاساییبووەنەوەی وەزعەکە و پاکبوونەوەی ئاوەکە، ئاوی ماڵان بەردەرێتەوە.
پڕۆژەی ئاوی خاس سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی ماڵانە لە قەڵادزێ و زۆربەی ئاوەکەشی لە زێی بچووکەوە دابین دەکات.