فریای کەلوپەلەکانیان دەکەون
بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی تەیراوە ئاوی تێچووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆی ئەو بارانە زۆەری هەولێری گرتووەتەوە ئاو لە چەند شوێنێک کۆبووەوەتە و لافاوی دروست کردووە یەکێک لەو ناوچانە بازاڕی تەیراوەیە.
ئاو لە کۆڵانەکانی بازاڕەکە بەرزبووتەوە و چووەتە ناو چەند دوکانێکیش و دوکانداران رۆشتوون بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیان.
دوکانادارانی بازاڕەکە بۆ 964 دەڵێن، ئەمساڵ بەهۆی پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانەوە لەچاو ساڵی پار زۆر کەمتر کە 20 سانتیمێکە ئاو بەرزبووەتەوە ساڵانی پێشتر زیاتر لە مەترێک ئاو بەز دەبووەوە و زیانی زۆری هەبوو.
دەشڵێن، ئەمشەو خۆیان فریا کەوتوون و بەشێکی سەرەمەنهۆڵەکانیان پاککردووەتەوە و ئاوەکە دەڕوات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی