بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە

سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کەرکوک پشووە

964+

توانا نەقی

بەهۆی سەختی و ناسەقانگیری کەشوهەواوە سبەینێ یەکشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای کەرکوک کرا بە پشووی فەرمی.

پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بە بڕیاری رێبوار تەها سبەینێ یەکشەممە 28.12.2025 پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنن.

پشووەکە هەریەک لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکە دەگرێتەوە.

لە پارێزگاکانی عێراق بە کەرکوکیشەوە پشووی سەری ساڵ تەنیا یەک رۆژە و ئەویشی 1.1.2026ـە و بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە پێنجشەممەی رابردووەوە پشووە تا 3.1.2026 پشووی فەرمی دەبێت.

سبەی لە پەروەردەكانی هەڵەبجە و شارباژێر پشووە

سبەی لە پەروەردەكانی هەڵەبجە و شارباژێر پشووە