عەبۆ قاوەچی داوایەکی مەلیک فەیسەڵی رەتکردووەتەوە

قاوەخانە تەمەن 139 ساڵییەکەی هەولێر کە کۆنترینیانە کرایە کتێب

964+

فەرهاد حەسەن

کۆنترین قاوەخانەی هەولێر کە تەمەنی 139 ساڵە کرایە کتێبێکی تایبەت و ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا بڵاوکرایەوە.

قاوەخانەکە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1886 لەسەر قەڵاتی هەولێر داندرا، بەپێی سەردەم و رۆژگارەکان گواستراوەتەوە چەند شوێنێکی هەولێر و ئێساش نەوەی پێنجەمی “عەبۆی قاوەچی” کە خاوەنەکەی بوو، قاوەخانەکەی بەهەمان ناو بە زیندوویی هێشتووەتەوە.

محەمەد سەعید کوردە، نووسەری کتێبەکە بە 964ـى وت، ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی نووسینی ئەو کتێبە بووە و ئەمڕۆش بە فەرمی بڵاویکردووەتەوە.

لەناوەڕۆکی کتێبەکە 16 کەسایەتی ئەوانەی پێشتر سەردانی قاوەخانەکەیان کردووە بیرەوەرییەکانیان دەگێڕنەوە، مام سلێمانیش یەکەمین کەس بووە کە قاوەخانەکەی لەسەر قەڵاتی هەولێر داناوە، کە یەکێکە لە کەسایەتیە رەسەنەکانی هەولێر.

دەشڵێت “مام سلێمان باپیرە گەورەی عەبۆ بووە”.

کتێبەکە لە 80 لاپەڕە پێکهاتووە، جگە لەو قاوەخانەیە باسی تەواوی ئەو قاوەخانانەی تێدا کراوە کە مێژووێکی کۆنیان لەو شارەدا هەیە لەوانەش قاوەخانەکانی مەچکۆ، حاجی مستیل و عەنتەر.

باس لەوەدەکات، یەکێک لە رووداوە سەرەنجڕاکێشەکانی ناو کتێبەکەی ئەوەیە، لەکاتی سەردانی مەلیک فەیسەڵ بۆ شاری هەولێر، عەبۆ قاوەی بۆ بردووە، ئەویش سەرسام بووە بە تامی قاوەکەی و دواتر داوای کردووە عەبۆ بچێتە لای لە بەغدا و ببێتە قاوەچی تایبەتی مەلیک، بەڵام رەتیکردووەتەوە.

چایخانەیەک تەمەنی 200 ساڵە و تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە

چایخانەیەک تەمەنی 200 ساڵە و تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە

لە هونەرەوە بۆ چاییچێتی؛ ئەکتەرێک چایخانەیەکی کردووەت...

لە هونەرەوە بۆ چاییچێتی؛ ئەکتەرێک چایخانەیەکی کردووەتەوە

چایخانەیەكی بچووكی هەیە و داهاتی دوو رۆژی دەبەخشێتە چە...

چایخانەیەكی بچووكی هەیە و داهاتی دوو رۆژی دەبەخشێتە چەمچەماڵ