لە چایخانەیەکی سلێمانی

موشتەریەکان لە بری کورسی لەسەر بلۆک دادەنیشن

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەهۆی جەوەکە و سەرماوسۆڵەوە چایخانەکانێش بەرناکەون بەڵام لەوانە جیاوازتر کابرایەک لە سلێمانی چایخانەیەكی لەسەر شەقام كردووەتەوە و خەڵكی دەوریان لێداوە و چای لادەخۆنەوە.

چاخانەکە دەکەوێتە سەر شەقامی 30 مەتری سلێمانی و خاوەنەکەشی دەێت بە دەستووری لادێ موشتەریەکان لەسەر بلۆک بە دیار ئاگرەکەوە چا دەخۆنەوە.

رەئوف عەلی چایچی بە 964ـی وت، چاکەی بە خەڵوز لێ دەنێت و مێز و کورسیشی نییە و لەسەر بلۆک دادەنیشن و موشتەرییەکانی زۆری هەیە و لە شارەکانی دیکەشەوە دەچنە لای بۆ چا خواردنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شێخ محه‌مه‌د نایه‌وێت کتری و قۆریه‌كه‌ى سارد ببێته...

شێخ محه‌مه‌د نایه‌وێت کتری و قۆریه‌كه‌ى سارد ببێته‌وه‌