لە سنووری ئەنبار
ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و کەسێک گیانی لەدەستداوە
964+
فەرهاد حەسەن
بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ ، لەناو ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی هەولێر کەسێک گیانی لە دەستداوە و چەند کەسێکیش بریندارن
رووداوەکە لە ناوچەی نخێب لە سنووری پارێزگای ئەنبار روویداوە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەم هەواڵەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ تڕێلەیەک تووشی رووداوەکە بووە.
ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی (خەولە خەلیل عوسمان) لە دایکبووی ساڵی 1988 ـه.
وتیشی ” حەوت کەسی دانیشتووی هەولێر لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوونە کە شەشیان لە یەک خێزان و حەوتەمیشیان خاڵیان بووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر خەتی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمە و دەشڵێت “شۆفێری تڕێلەکە دەستگیر کراوە”.