48 ئۆتۆمبێل، 98 شۆفێر و سەرنشین
ئەمڕۆ لە هەولێر تایە گەورەکان پێشبڕکێ دەکەن
964+
رێباز خدر – هەولێر
پێشبڕکێی ئۆفڕۆد بە بەشداری 48 ئۆتۆمبێل لە ئەربیل زوو بەڕێوەچوو، 98 شۆفێر و سەرنشین کە لە پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی کوردستان هاتبوون.
مەریوان مەسیفی، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە بە 964ـی وت، ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن یەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی عێڕاق لقی هەولێر رێکخراوە، کە ئامانج لێی نیشان دانی توانا و بەهرەی ئەو شۆفێرانەی کوردستانە لە وەرزشی ئۆفڕۆد کە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان هاتوون و بەشدارن تێیدا.
وتیشی، خەڵات بۆ ئەوانەی یەکەم و دووەم و سێیەم دەبن ئامادە کراوە، وە ئەم پێشبڕکێیە بە پێشبڕکێی ئێکستریم ئۆفڕۆد ناسراوە هاوشێوەی پێشبڕکێ جیهانیەکانە، بەشدار بوو بەچەند قۆناغێکی سەخت دا تێپەڕ دەبێت و تا دەگاتە خاڵی کۆتایی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر