سۆران
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک بە سەختی بریندار بوو
964+
ژێوار خدر
لەسەر رێگەی سپیلک – بێخمە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆسکیلێک بەیەکیاندادا و ماتۆڕسوارەکە بە سەختی بریندار بوو.
هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی سپیلک بێخمە روویداوە، لە جۆری لێکدان بووە، ئۆتۆمبیلی جۆری پیک ئەپ نیسان و ماتۆرسکیلێک پێکیانداداوە.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە ماتۆرسوارەکە بەسەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.