کەلار
نیسان پاترۆڵێک مێردمنداڵێکی شێلا
964+
ژێوار خدر
ئۆتۆمبێلێک لە نزیك فلکەی قەڵای شێروانە کەلار مێردمنداڵێکی شێلا و برینداری کرد، بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی و سەختی برینەکەشیەوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، رەوانەی سلێمانی کرا.
هاتوچۆی کەلار رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، لە نزیك فلکەی قەڵای شێروانەی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ مێردمنداڵێکی تەمەن 10 ساڵانی شێلا و برینداری کرد، دەستبەجێ گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام پاش ئەنجامدانی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی خراپی بارودۆخی تهندروستییهوه، رەوانەی ن سلێمانی کراوە.
دەشڵێت، تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکە دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، لە ئێستاشدا رێکارە یاساییەکان لە بەرامبەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.