فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک _ وێنە: 964
تەندروستی شارەکە ئاماری راگەیاند
دوو ملیۆن کەس لە کەرکوک چوونەتە نەخۆشخانە و 31 هەزار منداڵ لە دایکبوون
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی کەرکوک، ئامارەکانی خۆی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و بە روونی ئاماژەی بەوەکردووە، 31 هەزار و 584 منداڵ لە دایک بووە لەو ساڵەدا، هەروەها 58 هەزار و 339 کەس گورچیلەیان شۆردراوەتەوە.
هەروەک باسی لەوەکردووە، لەماوەی ئەو ساڵەدا زیاتر لە 31 هەزار منداڵ لە شارەکە لە دایکبوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.12.2025، تەندروستی شارەکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەماوەی ئەوە ساڵەدا یەک ملیۆن و 901 هەزار و 688 کەس سەردانی نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکان و کلینیکە تایبەتمەندەکانیان کردووە، لەنێویاندا 450,309 نەخۆشی دەرەوەی نەخۆشخانە، 15,694، هەروەها 764,850 بنکەی تەندروستی، 88,395 سەنتەری تایبەتمەند، و 582,961 ژووری فریاکەوتن.
لەو ژمارەیە، ئەو نەشتەرگەرییانەی کە ئەنجامدراون 71 هەزار و 47 نەخۆش بووە، سەبارەت بە پشکنینی تیشک، 334 هەزار و 812 پشکنینی تیشکی ئێکس و 30 هەزار و 115 سی تی سکان و 21 هەزار و 212 سکانی ئێم ئاڕ ئای و 30 هەزار و 962 ئیکۆکاردیۆگرام ئەنجامدراوە.
هەر لەو ساڵەدا، 499 تاقیگە و دامەزراوە گشتییەکان بەهۆی پێشێلکردنی رێسا و ستانداردە تەندروستییەکان داخراون، لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی شەش هەزار و 514 سەردانی وەرگرتووە، بەشی کاروباری هاووڵاتیان 631 چالاکی ئەنجامداوە.
تەندروستی کەرکوک دەڵێ، پابەندە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکە و پلانی زۆری هەیە بۆ باشترکردن و بەرزکردنەوەی دۆخی تەندروستی لە ماوەی ساڵی 2026 دا، بەتایبەتی پاڵپشتیکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە و وەرەم، هەروەها پەرەپێدانی تاقیگەکان و تەیارکردنیان بە هەموو کەرەستە و پێداویستییە پێویستەکان.
هەروەک، هەوڵدەدەن بۆ تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەییەی کە لە قۆناغی دروستکردندایە لە رێگای بەغدا و لە ماوەی ساڵی داهاتوودا بیخاتە خزمەتەوە.