هەڵەبجە

48 پێکهاتەی بۆماوەیی جۆ بۆ دۆزینەوەی تەرزێکی گونجاو دەچێنرێن

964+

ژێوار خدر

بە مەبەستی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی تەرزێکی تایبەت لە جۆ، کە لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکەدا بگونجێت، لە کێڵگەی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەڵەبجە سێتێکی جۆ کە لە 48 پێکهاتەی بۆماوەیی جیاواز پێکهاتووە چێنرا.

کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.12.2025، سێتێکی جۆ چێنرا، کەپێکهاتووە لە 48 پێکهاتەی بۆماوەیی جیاوازی جۆ لەکێڵگەی توێژینەوەی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەڵەبجە.

دەشڵێت، ئەم سێتە لەلایەن “ئیکاردا” کە سەنتەرێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی تایبەت بە کشتوکاڵە لە ناوچە وشکەکاندا، دابینکراوە، ئامانجی سەرەکی لە چاندنی ئەم پێکهاتە جیاوازانە، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییە بۆ دیاریکردنی باشترین جۆری جۆ کە بەرگەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای سنووری پارێزگای هەڵەبجە بگرێت و بەرهەمێکی باشتری هەبێت.

کشتوکاڵی هەڵەبجە 65 دۆنم زەوی دەکات بە بنەتۆو

کشتوکاڵی هەڵەبجە 65 دۆنم زەوی دەکات بە بنەتۆو