پارەی دەست بەسەرداگیراو _ وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لێکتێگەشتن واژۆ کراوە
دەستپاکی؛ ئەمساڵ 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
دەستەی دەسپاکی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕاندنەوەی نزیکەی 17 ملیۆن دۆلاری لە ماوەی ئەمساڵدا راگەیاند، هەروەک ئاماژەی بە واژۆکردنی نزیکەی 20 یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی کرد بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
ئەیمەن داود سەلمان، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکان لە دەستەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، سەرۆکایەتی دەستەی دەسپاکی هەمیشە هەوڵی داوە لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا ئامادەیی هەبێت، بەتایبەت دوای ئەوەی عێراق بەم دواییانە چووه ناو یەکێک لە دەسەڵاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
روونیکردەوە، کە نزیکەی 20 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ هاوتاکانی دەستەی دەسپاکی لە چەندین وڵات واژۆ کراون.
ئەو یاداشتنامانە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی شارەزایی، ئەزموون، زانیاری، شوێن پێهەڵگرتنی پارە، و ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی کەسانی داواکراو و پارە گەڕێنراوەکان لەخۆدەگرێت، ئەیمەن وتی، ئەوەش بەشدارە لە بەهێزکردنی پێگەی عێراق وەک لایەنێکی کاریگەر لە ناو سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
دەستەکە لە ئەمساڵدا توانیویەتی نزیکەی 17 ملیۆن دۆلار بگەڕێنێتەوە کە بە گەندەڵی هەناردەی دەرەوەی عێراق کراون، وە هێشتا هەندێک پارەی دەستبەسەرداگیراو ماون کە کار بۆ گەڕاندنەوەیان بەردەوامە.دەس