سەوزە با ئاوی پیس ئاو نەدرێت

لە رانیە ئامادەکاری پێشوەختەکرا بۆ وەرزی داچاندنی سەوزە

964+

توانا نەقی

لەسەر پێشنیاری بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین هەرچی بەڕێوەبەرایەتی و لایەنی پەیوەندیدارە کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ئامادە کاری بکەن بۆ وەرزی داچاندنی سەوزە و لە ساڵی نوێشوە رێکاری نوێ بۆ رێگری لە سەوزەی پیس دەگرنە بەر.

قایمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، هەم مامۆستایانی ئاینی و خۆپاراستی تەندروستی و لیژنە هاوبەشەکان و چەندین بەڕێوەبارەیتی دیکە کۆکبوون لەسەر پێداچوونەوە بە شێوازی ئاودان و داچاندنی سەوزە لە سنوورەکە. و ئەمەئان بە نوێنەری جوتیارانی سنوورەکە راگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، راست و رەوان ئەوەیان بە جوتیاران راگەیاندووە کە رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی داچاندنی بەرووبوومی سەوزە بتوانرێت ئاوی پاک دابین بکرێت بۆ زەویەکانیان.

هەروەها بریاردرا لەساڵی نوێدا هەموو هاوکاری و کارئاسانیەک لەچوارچێوەی ڕێنماییەکان بنرێت بۆ ئەوەی پێداویستی و داواکاری جوتیارانی سنوورەکە جێبەجێ بکرێت و هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە رێگری لەسەوزەی ناتەندرووست دەگیرێت.

حەوزی ئەو ئاوەڕۆیانە تێکدرا کە بۆ ئاودانی سەوزە دروست ...

حەوزی ئەو ئاوەڕۆیانە تێکدرا کە بۆ ئاودانی سەوزە دروست کرابوو