کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان:

“دەنگۆی ئاگرگرتنی پاسی عومرەکاران لە شەقڵاوە دوورە لە راستییەوە”

964+

شۆڕش قادری

دەنگۆی ئاگرگرتنی پاسی عومرەکاران لە شەقڵاوە رەتدەکرێتەوە و وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، پاسەکەیان خراپبووە و دوکەڵ چووەتەناوی، بەڵام ئاگری نەگرتووە و کەسیش بریندار نەبووە.

کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە گروپی رۆژنامەنووسان بڵاویکردووەتەوە و 964ـیش بینیویەتی، دەڵێت، “دەنگۆی گڕگرتنی پاسێکی عومرەکاران لە قەزای شەقڵاوە دوورە لە راستییەوە و ئەسڵ و ئەساسی نییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەوە شێوەیە بووە کە پاسێکی هەڵگری عومرەکاران بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و خراپبوونی پارچەیەکی، دووکەڵ چووەتە ناوی، دواتر عومرەکاران پاسەکەیان گۆڕیوە و بە یەکێکی تر گوازراونەتەوە، نە پاسەکە ئاگری گرتووە و نە کەسیش برینداربووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمشەوە چوارشەممە 24.12.2025 دەنگۆی ئەو بڵاوبووەوە کە پاسێکی عومرەکاران بە 50 سەرنشینەوە لە رێگای شەقڵاوە ئاگری گرتووە.

پاسێكی عومره‌كارانى هه‌رێمی كوردستان تووشی رووداوى ه...

پاسێكی عومره‌كارانى هه‌رێمی كوردستان تووشی رووداوى هاتوچۆ بوو

ئەو عومرەکارانەی بە پاس چوون بۆ سعودیە گیریان خواردووە

ئەو عومرەکارانەی بە پاس چوون بۆ سعودیە گیریان خواردووە