دەرگای نەخۆشخانەکان لەسەر پشت دەبن
تهندروستى دهۆك به 10 رێنمایی ئامادهكانى بۆ رۆژانى پشووی سهرى ساڵ دهكات
964+
فەرهاد حەسەن
تهندروستى دهۆك، بەرنامە و پلانی خۆی بۆ رۆژای پشووی سەری ساڵ راگەیاند و به 10 رێنمایی ئامادهكانى خستووەتەڕوو ، دەرگای تەواوی نەخۆشخانەکانیشی لەسەر پشت دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک، ئاگاداری تەواوی هاوڵاتیانی سنوورەکەی دەکاتەوە کە لە رۆژانی پشووی فەرمی کە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، تەواوی نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان راسپێردراون لە خزمەتی نەخۆشەکاندا بن.
پشووەکەی حکومەت لە رۆژی 25.12.2025 تاوەکو 3.1.2026 ـه.
تەندروستی دهۆک 10 رێنمایی تەندروستی بۆ رۆژانی پشوو راگەیاندووە کە بریتین لە؛
– تەواوی بەشەکانی فریاکەوتن 24 کاتژمێر کراوە دەبن.
– دەوامی نەخۆشخانەکان بەردەوامە بەڵام بەشێوەی نۆبەت بەڕێوەدەچێت.
– کلینیکە راوێژکارییەکان کراوە دەبن
– سەنتەرەکانی دڵ و گورچیلە و بانکی خوێن بەشێوەت=ی نۆبەتداری کراوە دەبن.
– تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و هێڵی گەرمی 122 بەشێوەی 24 کاتژمێر کراوە دەبن.
– لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکرێنەوە.
– تیمەکانی پاسەوانانی تەندروستی، چاودێری تەندروستی بەردەوام بەدواداچوونی خۆیان دەکەن.
– تەواوی پزیشک، پسپۆڕ، نیشتەجێی دێرین و خولاو، ۆەرستار و تەواوی کارمەندان بەشێوەی نۆبەتداری دەوامی خۆیان دەکەن.
– نەخۆشخانەی ئومێدی تایبەت بە شێرپەنجە بە شوێوی نۆبەتداری پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکەن .