لە زاخۆوە تا گەرمیان بەشداری کەمپەینەکەیان کرد

964 نزیکەی شەش هەزار کتێبی گەیاندە کتێبخانەکەی چەمچەماڵ

964+

دیلان محەمەدجەزا – چەمچەماڵ

964 نزیکەی شەش هەزار کتێبی گەیاندە کتێبخانەکە زیانلێکەوتووەکەی چەمچەماڵ کە لە چەند رۆژی رابردوودا و لە هەڵمەتێکدا کۆیکردبوونەوە.

964 هەزاران کتێبی بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ کۆکردەوە

964 هەزاران کتێبی بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ کۆکردەوە

دوای ئەوەی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیان بەر کتێبخانەکەی قەزاکە کەوت و بەهەزاران کتێب تەلەف بوون، 964 وەک یەکەم دەزگای میدیایی هەڵمەتێکی بۆ هاوکاریکردن و بوژاندنەوەی کتێبخانەکە راگەیاند، هاوڵاتیان لە زاخۆوە تا گەرمیان دەستیان نەنا بەڕوومانەوە و توانیمان بەهیمەتی دڵسۆزان و خەمخۆرانی کتێب نزیکەی شەش هەزار کتێب کۆبکەیەنەوە.

کتێبی زۆر بەنرخیان تێدایە، تەنانەت هەندێکیان لە کتێبخانەکەی خۆماندا نەبوون

ئەمڕۆ سێشەممە 23.12.2025 هەموو کتێبەکانمان بە ئەمانەتەوە گەیاندە کتێبخانەکەی چەمچەماڵ، هێرش عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کتێبخانەکە دڵخۆشی خۆی بۆ ئەو کارە دەربڕی و وتی، “بەپێشکەشکردنی ئەو دیارییە، ئێمەتان دڵخۆش کرد، کتێبی زۆر بەنرخیان تێدایە، تەنانەت هەندێکیان لە کتێبخانەکەی خۆماندا نەبوون، بۆیە کەلێنێکی زۆر باشی کتێبخانەکەمان پڕ دەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لافاوەکەوە 10 هەزار و 54 کتێب لە کتێبخانەی چەمچەماڵ خەساربوون، هێرش عەبدولڕەحمان سوپاسی یەک بەیەکی ئەو هاوڵاتیانەی کرد کە بەپێشکەشکردنی کتێب توانیویانە کەمێک لە خەمەکانی ئەوان بڕەوێننەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کتێبێک لە تۆوە؛ کتێبخانەیەک بۆ چەمچەماڵ

کتێبێک لە تۆوە؛ کتێبخانەیەک بۆ چەمچەماڵ

بە 100 کتێب بەشدارى کرد؛ هەزاران کتێب بۆ چەمچەماڵ

بە 100 کتێب بەشدارى کرد؛ هەزاران کتێب بۆ چەمچەماڵ