چەند گەنجێکی زانکۆی کوردستان دروستیان کردووە

رۆبۆتێکی کوردی شوێنی وەستا و کرێکار دەگرێتەوە

964+

رێباز خدر – هەولێر

چەند گەنجێکی شاری هەولێر، هەڵساون بە دروستکردنی رۆبۆتێک کە لە داهاتوو دا دەتوانێت لە بری وەستا و کرێکار کار بکات لە بیناسازیدا.

عومەر مەحمود، خوێندکاری قۆناغی یەکی ئەندازیاری شارستانییە لە زانکۆی کوردستان بە 964ـی وت، ئەم رۆبۆتە تایبەتە بە کاری بیناسازی کە توانای هەڵگرتنی بلۆک و چیمەنتۆی هەیە لە یەک کاتدا، دەتوانێت بلۆک و چیمەنتۆکە بەیەکەوە دابنێت پێویستی بە وەستا و کرێکار نابێت.

وتیشی، ئەم رۆبۆتە کارێکی تریش دەکات کە پاشماوەی بلۆکەکان هەڵدەگرێتەوە و لە شوێنێک دایاندەنێت، کە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلەوە شوێنەکەی بۆ دیاری دەکرێت.

رۆبۆتە کوردییەکە، لە 35 پارچە و چوار مۆتۆڕ و حەوزێکی چیمەنتۆ پێکهاتوە، هەروەها لە رێگەی دەنووکێکەوە بلۆکەکان و لە رێگەی بۆرییەکەوە چیمەنتۆکە هەڵدەگرێت، تێچووی ئەم رۆبۆتە تەنیا سەد هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رۆبۆتێک کاری لەحیم دەکات و کەسیش بێکار ناکات

رۆبۆتێک کاری لەحیم دەکات و کەسیش بێکار ناکات