پۆندی سەرقزڵ ئاوی باشی گلداوهتهوه
+964
زینوێ حەسەن
کارکردن لە سێ پۆندەکەی گەرمیان بەردەوامە و پۆندی سەرقزل بە رێژەی %57 و نیوەی کارەکانی تەواو بووە.
موئەیەد ئەحمەد بەڕێوهبەری ئاودێریی گەرمیان بە تۆڕی 964 وت، “لە سێ پۆندەکەی گەرمیان کە لە بواری جێبەجێکردندان، پۆندی سەرقزڵ زیاتر لە نیوەی کارەکانی تەواو بووە”.
وتیشی، “سوود لەم پۆندە وەردەگرین چونکە ئەمساڵ بارانێکی باش لە گەرمیان باریوە و بە ریژەیەکی باش پۆندی سەرقزڵ، کە هێشتا کارکردن تێیدا بەردەوامە، بەڵام رێژەیەکی باش ئاوی گلداوەتەوەو پڕ ئاو بووە”.
بەنداوی سەرقزڵ لە ناحیەی قۆرەتوو بە رێژەی %57 کارەکانی تەواو بووە.
“پۆندی گۆبان لە کەلار بە رێژەی %30 و پۆندی سەید حوسێن لە قەزای کفری بە رێژەی %17کاریان تەواو بووە، بەڵام کێشەی پارەی نەختینەیان هەیە، ئێستا پۆندی سەرقزڵ 46 ملیۆن دیناری تێدا خهرجکراوە، لە کاتێکدا گوژمەی پرۆژەکە 775 ملیۆن دینارە”، موئهیهد ئهحمهد وای وت.
ئاماژهی بهوهش كرد، ههرچهنده گوژمەی پرۆژەی بەنداوەکان زیاتر لە دوو ملیار دیناریان بۆ دابین کراوە، بهڵام ئەگەر لەم مانگەدا خەرج نەکرێن، کارکردن لە پرۆژەکان دەوەستێت.