"لهشوێنى خۆتهوه دەست پێبکە"
هەفتەی چوارەم و کۆتایی ههڵمهتى “زاگرۆسانە” بهڕێوهدهچێت
964+
فەرهاد حەسەن
هەفتەی چوارەم و کۆتایی ههڵمهتى ژینگەیی “زاگرۆسانە” بهڕێوهدهچێت و گروپى بەشداربووانى زاگرۆسانەى باشوریش داوایان لە هاوڵاتیان کردووە بە فراوانی بەشداری هەڵمەتەکە بکەن و “لهشوێنى خۆتهوه دەست پێبکە” .
بۆ ساڵى حەوتەمە ئەم هەڵمەتە ژینگەییە بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵیش قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە لە سنوری قەزای قەرەداغ بەڕێوەچو و دواتر چیای بەرانان لە دەربەندیخان و شەقڵاوە و قەلادزێی گرتەوە و تیایدا هەزاران دەنکە بەڕوو لە شوێنە جیاوازەکان چێندران.
گرووپەکە بانگەوازێکی بڵاوکردووەتەوە و داوای لە هاونیشتمانیان، پارێزەرانی سروشت، گرووپە شاخەوانییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان کردووە، بەمەبەستی ژیانەوەی دارستانەکانی کوردستان، لە هەر شوێن و ناوچەیەک بن، بە رۆحێکی خۆڕسکانەی بێوێنە و بە گەرموگوڕییەکی هەرەوەزییانە، بەشداری بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، زاگرۆسانە تەنیا چالاکییەکی کاتی نییە کە شار بە شار و ناوچە بە ناوچە بگەڕێن، بەڵکو شۆڕشێکی کلتوورییە بۆ رەگداکوتان لە ناوچەکانی خۆتان، بۆیە هەرکەسە و لای خۆیەوە بەشداری هەڵمەتەکە بکات.
گرووپەکە بە پێویستی دەزانێت، ئەم هەفتەى کۆتاییە بکرێتە وەرچەرخانێکی مێژووییک بۆیە داوادەکات لە بست بە بستی ئەم نیشتیمانە، بڵێسەی هەرەوەزیی “زاگرۆسانە” گەرمتر بێت ە دەڵێت “هەر بەڕوویەک کە ئەمڕۆ لە شوێنی خۆتان دەیچێنن، بۆ داهاتوو دەبێتە سەنگەرێک بۆ نەوەکانمان”.