دیمهنێكی پێشووى گردبوونهوهى مامۆستایانى وانهبێژ كه داواى دامهزراندن دهكهن - وێنه: 964
مامۆستا گرێبەستەکان؛
بە بانکیکردنی موچە بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە بانکیکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست، هیچ کاریگەریی لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست نییە، هەرکەس وای بڵاوکردووەتەوە، بێ زانیاری ویستوویەتی دڵخۆشیی بڵاوبکاتەوە.
ئەمە قسەی مامۆستا محەمەد کەمال، یەکێک لە نوێنەری مامۆستای گرێبەستە لە هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بۆ 964.
لێرە و لەوێ هەواڵ هەیە ئەو موچەیەی لەسەر گرێبەستەکانیان وەری دەگرن و بەبانکی دەکرێ بۆ مامۆستاکان دەبێ بە بنەما بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی، نوێنەرەکەیان سەرەڕای رەتکردنەوە دەڵێ، حکومەت و وەزارەتی دارایی نەیانتوانی موچەی مامۆستایانی گرێبەست “کە لەداهاتی ناوخۆشە” لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بدەن.
ئەو دەشڵێ، بەشێکی پەروەردەکان لەگەندەڵی دامەزراندنی نایاساییەوە گلاون و شوێنی شایستەی مامۆستایانی لادراویان بە تازە دەرچووی ساڵی پار پڕکردۆتەوە، و بۆ ئەوە قسەیان بەڵگەیان لایە، ئەوە ناودەنێین ئابڕووچونی پەروەردەیی.
لەبارەی بەهەمیشەیی بوون، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست وتی، پڕۆسەکە پەیوەستە بە بودجەی حکومەتی عێراقەوە، هەموو ئەگەرەکان دەڵێن، عێراق ساڵی 2026 یاسای بودجەی نابێت، چونکە دروستکردنی حکومەتی عێراق بەساڵێک تەواو نابێت.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 37 هەزار مامۆستایە و بڕی 400 هەزار دینار بۆ 500 هەزار دینار وەک شایستەی دارایی وەردەگرن.