120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق
بۆ مانگى 10
سبەینێ 120 ملیارەکە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى عێراق
964+
وریا فەتاح
سبەینێ دووشەممە، 120 ملیارەکەى داهاتى نانەوتى هەرێم، بەشێوەى کاش دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى عێراق.
وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە، سبەی دووشەممە، 22.12.2025، بڕى 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم (مانگى 10)بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەرچەندە وەزارەتى دارایى هەرێم، لیستى موچەى هەرسێ مانگى کۆتایى ساڵ (10،11،12)ـى بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام تائێستا فەرمانبەرانى هەرێم، موچەى مانگى 10ـى 2025یان وەرنەگرتووە.