چەند دیمەنێکی دڵڕفێنی خەرەندی رواندز لە کۆتا رۆژەکانی پاییزدا – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
باوبۆران خەبەرێکی نییە
کەشی کۆتا رۆژی پاییز دڵگیر و سەقامگیرە
964+
شۆڕش قادری
کۆتا رۆژی پاییز بەڕێدەکەین و کەشەکەش دڵگیرە و سەقامگیرە، پەڵە هەور بە ئاسمانەوە دەبینرێ، بەڵام باوبۆران خەبەرێکی نییە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.12.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و هەروەک ئەمڕۆ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 19 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی