رێکخراوەکان پێش حکومەت کەوتن
هەشت رێکخراو و شوێن رێزلێنانیان پێشکەشی شێخ جەمالی کربچنە کرد
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا هەشت رێکخراو و شوێنی کشتوکاڵی رێزلێنانیان پێشکەشی جوتیاری نموونەیی کرد شێخ جەمالی کربچنە کرد و دەڵێن بۆ رێزلێنان لەو جوتیارە پێش حکومەت کەوتنەوە.
مەراسیمەکە لەسەر ستەیجی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و لە چوارەمین ڤیستیڤاڵی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک بەڕێوەچوو، دەڵێن رێزلێنانەکە وەکو وەفایەک بۆ جوتیارێکی داهێنەر، دڵسۆز و خەمخۆری بواری کشتوکاڵ، کە بووەتە نموونەیەکی نێودەوڵەتی لە یەکێک لە گرنگترین کێڵگە کشتوکاڵییەکان.
مەعروف مەجید، ەسرۆکی رێکخراوی ئایینەد بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ـى وت، کار و ئەزموونەکانی ئەم جوتیارە تەنیا لە باشووری کوردستان، عێراق یان رۆژهەڵاتی کوردستان نەناسراوە، بەڵکو دڵسۆزی و لێهاتووییەکانی شێخ جەمال بۆتە جێی سەرنجی کێشوەرانی دیکەی جیهانیش.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای دووری گوندی کربچنە لە ناوەندی شارەکان، بەهۆی کار و داهێنانەکانی شێخ جەمال لە بواری کشتوکاڵ، ئەم گوندە بووەتە ناوەندێکی گرنگی توێژینەوە و فێرکاری؛ رۆژانە چەندین میوانی تایبەت، توێژەر و خوێندکارانی بواری کشتوکاڵ سەردانی دەکەن.
لە ساڵی 2024دا، کێڵگەی جوتیاری نموونەیی شێخ جەمال کربچنەیی وەک یەکێک لە پەسەندکراوترین کێڵگەکان لەسەر ئاستی جیهان دیاریکرا. زانکۆی ڤاخنینگی هۆڵەندی دوانزە کێڵگەی نموونەیی لەسەر ئاستی جیهان بە پێوەری زانستی هەڵبژاردووە، کە کێڵگەی شێخ جەمال بووە یەکەم کێڵگەی هەڵبژێردراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیانزەمین کێڵگە لەسەر ئاستی جیهان.
ئەو رێکخراو وشوێنانەی ئەمڕۆ رێزلێنانیان پێشکەشی ئەم جوتیارە کردووە بریتین لە رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، رێکخراوی کولتووری گەشەپێدانی کشتوکاڵی بەردەوام -CSAD ، رێکخراوی شەنکار، نوسینگەی ژیانەوەی کشتوکاڵ
شەتڵگەی ناز گوڵ ، کۆمپانیای شاهەنگ، کۆمپانیای مێگا فارم و کارگەی بەهار