لە شەوى یەڵدا

مامۆستایەکى ئاینیى: جلى کوردى جێگەى رەزامەندى پێغەمبەرى خودایە

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

ئەمشەو، خورماتوو شەوێکى جیاوازى بەڕێکرد و لە هۆڵى گەنجانى گەڕەکى رزگارى قەزاکە، گەنجان و پیاوان پێکەوە کۆبوونەوە و بەشدارى چالاکییەکانى شەوى یەڵدایان کرد.

جگە لە ئەنجامدانى چەندین چالاکى جۆراوجۆرى وەک یاری کوردەواریى و بەستەو گۆرانى، مامۆستایەکى ئاینیش لەرووى ئاینى و نەتەوەییەوە باسى شەوى یەڵداى کرد.

هاوار شافعى، وتارخوێن و مامۆستاى ئاینى بۆ 964 وتى،”خۆشحاڵم کە گەنجان بە جلى کوردییەوە بەشداریان کردووە، چونکە جلى کوردى جلێکى جوانە و جێگاى رەزامەندى پێغەمبەرى خودا (د.خ)یە”.

لەبارەى شەوى یەڵداوە، ئەو مامۆستا ئاینییە باسى لەوە کرد، شەوى یەڵدا کە شەوى درێژە بۆ عاریفان و خواناسان تایبەتمەندى خۆى هەچە، وەک دەڵێت،”شەوێکە بۆ ئەوەى خواناسان راز و نیازى خۆیان لەگەڵ خودا بگۆڕنەوە، بۆیە گرنگە ئەو شەوە بە دوعا و پاڕانەوە بەرێ بکەین”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەوی یەڵدا زەردەشتیەکانی کۆکردەوە

شەوی یەڵدا زەردەشتیەکانی کۆکردەوە