لەگەڵ "سیسی" کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە وڵاتی میسر
964+
فەرهاد حەسەن
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەت بە سەردانێکی فەرمی وڵاتی میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی حكومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلایەن ئەحمەد فوئاد هنو، وەزیری رۆشنبیریی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەکەیدا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی و بەرپرسانی باڵای دیکە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەکات.