چالاكییەكان زۆرن

ئەمڕۆ ئێوارە فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە هەولێر دەستپێدەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ ئێوارە فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە بەردەم قەڵای هەولێر دەستپێدەكات، سەرۆكی شارەوانییش دەڵێت، تا رۆژی سەری ساڵ بەردەوام دەبێت.

كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر شەش فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە هەولێر دەستپێدەكات، كە تا رۆژی سەری ساڵ دەخایەنیێت و رۆژانە ئاهەنگ و چالاكی هونەری پێشكەش دەكرێت.

وتیشی: 90 كۆشك و خێمە ئامادەكران و دراون بە كاسبكاران بۆ ئەوەی بەرهەمەكانی خۆیانی لێ بفرۆشن، كە بێ بەرامبەر بووە و تەنیا رسوماتێكی كەمی گواستنەوە وەرگیراوە، ئامانجیشمان هەلی كار بۆ كاسبكاران، دروستكردنی كەشێكی خێزانی بەبۆنەی سەری ساڵ، هەروەها خزمەتگوزارییە بۆ گەشتیاران، كە سەردانی هەولێر دەكەن.

ئاماژەی بەوەش دا، شەوانە ئاهەنگی هونەری و گۆرانی پێشكەش دەكرێت، كە 50 هونەرمەند بەشداریی دەكەن و 30 لەوان گۆرانیبێژن و چەندین بڕگەی هونەری و كاتبەسەربردن پێشكەش دەكرێن.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر باسی ئەوەشی كرد، بەرنامە و چالاكیی تایبەت بۆ منداڵان ئامادەكراوە و رۆژانە 100 دیاری و خەڵات پێشكەش بە منداڵان دەكرێت.

“ئێوارەی سەری ساڵیش یارییە ئاگرینەكان دەتەقێندرێن و كەشێكی ئاهەنگئامێز دروست دەكرێت”، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وای وت

شارەوانیی هەولێر لە ساڵانی پێشووشدا هەفتەئاهەنگ و فێستیڤاڵی بەبۆنەی سەری ساڵەوە رێكخستووە و چەند رۆژێكیشە لە پاركی پێشمەرگە شەوانە فێستیڤاڵ و پێشانگەی كاری دەستی و خواردنی كوردی بەڕێوەدەچێت.

فیستیڤاڵی پەلەوەری جوان لە هەولێر بەڕێوەچوو

فیستیڤاڵی پەلەوەری جوان لە هەولێر بەڕێوەچوو