هاوڵاتییەك بەشداریی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێك لە گەڕەكی سەربەخۆیی دەكات. فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
هەولێر
بەردی بناغەی شەقامێک دانرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتری لە كەرتی 9 هەزاریی گەڕەکی سەربەخۆیی “سێبەردان” لە هەولێر دانرا.
ئەمڕۆ شەممە 20.12.2025 لە رێورەسمێکدا لە هەولێر بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتری لە كەرتی 9 هەزاری گەڕەکی سەربەخۆیی دانرا، كە بە بڕی 163 ملیۆن دینار لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و چەند لایەنێكی دیكەش ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون، كە قۆناغى سێیەمی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێكی 30 مەترییە لە گەڕەکی سەربەخۆیی كەرتی 9 هەزاریی سێبەردان.
ئاماژە بەوەش كراوە، پرۆژەكە پێكهاتووە لە دروستکردنی شەقام بە درێژیی یەك کیلۆ مەتر و كردنەوە و تێکەڵەڕێژی بۆ هەر بەشەکی بە رووبەری 11 هەزار مەتر دووجا و دانانی شۆستە بە درێژیی دوو هەزار مەتر.