"بەیادی جاران"
لە قوتابخانەیەک لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا شیر و کێک دەدرێت بە قوتابیان
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە قوتابخانەی بڵندی بنەڕەتی لە سلێمانی، بەیادی جاران و لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا شیر و کێک دەدرێت بە قوتابیان.
قوتابخانەکە هەمان قوتابخانەیە کە وەزیری پەروەردەش لەوێ خوێندوویەتی و بەناز محەمەد مامۆستای قوتابخانەکە بە 964ـی وت، “بەمەبەستی رەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا، شیر و بسکیت دەدەین بە قوتابیان و بیرۆکەکەش هی ستافی قوتابخانەکەمان بوو”.
“چەند مامۆستایەک کە باری داراییان باشە، ئەو پێداویستیانە ئامادە دەکەن و ئێمەش بەسەر قوتابییەکاندا دابەشی دەکەین”، مامۆستا بەناز وای وت.
باسی لەوەشکرد، هەندێک جار نانی بەیانیش دەدەن بە قوتابییەکانیان کە لەلایەن دایک و باوکییانەوە بۆیان دابین دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری