بە نەتەوە عەرەبن

دوو گەنج لە مێرگەپان بە خنکاوی دۆزرانەوە و دەگوترێ بە غازی زۆپا خنكاون

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی سلێمانی تەرمی دوو گەنجیان گەیاندە پزیشكی دادی، كە لە یەكێك لە باخەكانی مێرگەپان دەگوترێت بەهۆی غازی زۆپاوە خنكاون، كەسوكاریشیان گەیشتوونەتە سلێمانی و داوای لێكۆڵینەوەی ورد دەكەن.

گەنجەكان یەكیان ناوی رەزایە و ئەویتریان محەمەد، تەمەنیان لە نێوان 24 تا 25 ساڵیدایە و ئەم بەیانییە دوای ئەوەی پەیوەندی بە پۆلیسی سلێمانی كراوە، توانیویانە شوێنەكەیان بدۆزنەوە و تەرمەكانیان لە باخەكە بگوازنەوە پزیشكی داد.

محەمەد شاكر ئامۆزای یەكێك لەو گەنجانەیە، كە گیانی لەدەست داوە، لە بەردەم پزیشكی دادی سلێمانی، ئەمڕۆ بە 964ی وت، “ئەوان رۆژی سێشەممە هاتوونە بۆ سلێمانی، بە نیازی كڕینی باخێك، لە ناوچەی مێرگەپان، ئەمڕۆ شەممە پەیوەندیمان پێوەكردن وەڵامیان نەبوو، راپۆرتەكە دەڵێت بەهۆی لێچوونی غازەوە مردوون”.

وتیشی، داوا لە حكومەتی كوردستان دەكەم، بە تایبەتی ئیدارەی سلێمانی كە لێكۆڵینەوە لەم رووداوە بكەن، بۆ ئەوەی خوێنی ئەم گەنجانە بەفێڕۆ نەڕوات، كە گەنجن و هاوسەرگیریشیان نەكردووە.

سەبارەت بە چۆنیەتیی زانینی رووداوەكە، محەمەد شاكر دەڵێت، ژمارەیەكی نەناسراو دوێنێ شەو تەلەفۆنی بۆ كردین، دەوروبەری سەعات دووی شەو، ئێمەش پەیوەندیمان بەوانەوە كرد وەڵامیان نەبوو، تەلەفۆنی كوڕەمامەكەم رەزا داخرا بوو، هاوڕێكەشی وەڵامی نەدەدایەوە، دواتر هەواڵی ئەوەمان پێگەیشتن كە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەرگای باخەكەیان شكاندووە و ئەوان دەرهێناوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئایا ئەو قوتابیەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا بەهۆی غازی زۆپا...

ئایا ئەو قوتابیەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا بەهۆی غازی زۆپاوە بووە؟