دوێنێ رەوەسەگێک رووبەڕوویان بوونەوە

گەلەگورگ  لە گوندێکی ناحیەی بەمۆ بەبێ زیان گەیاندن بیندران و تێپەڕین

964+

فەرهاد حەسەن

گرتەڤیدیۆیەک بۆ 964 نێردرا، دەردەکەوێت لە گوندێکی ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، گەلەگورگێک بەپەلە بە هەورازی دۆڵێک سەردەکەن و لەبەر چاوان وندەبن، ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی ناردووە دەڵێت، ئەمڕۆ گورگەکان بەبێ زیان گەیاندن تێپەڕین، بەڵام پێشتر بێ زیان نەبوونە.

حەکیم عەبدولرەحمان، دانیشتووی گوندی گڵێجاڵ لەو ناحیەیە کە بەم ئێوارەیە خۆی گەلەگورکەکەی بینیوە و ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە بە 964ـى وت، لە سنووری گوندەکەیان زۆرجاران گەلەگورگ بیندراوە بەوپێیەی بەشێکی دانیشتوانی گوندەکە ئاژەڵدارن و بەشەکەی دیکەشیان خەریکی کشتوکاڵ کردنن.

وتیشی “دوێنی گەلەگورگ هێرشی کردبووە سەر رانەمەڕێک بەڵام بەهۆی ئەوەی شوانەکە چەند سەگێکە لەگەڵ بووە گورگەکان نەیانتوانیوە زیان بە مەڕەکان بگەیەنن”.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەماوەی  مانگی رابردوودا، دوو تاوەکو سێ جار لە شوێنی جیاوازی گوندەکەیان گەلەگورگ بیندراون، دەشڵێت “ساڵی پێرار پەلاماری ئاژەڵەکانی منیان داو حەوت بزنیان هەڵدڕی”.

له‌ قه‌ره‌داغ گه‌له‌گورگ رانه‌مه‌ڕێكى هه‌ڵدڕی

له‌ قه‌ره‌داغ گه‌له‌گورگ رانه‌مه‌ڕێكى هه‌ڵدڕی

گورگ هێرشی نەکردووەتە سەر گوندەکەی پێنجوێن

گورگ هێرشی نەکردووەتە سەر گوندەکەی پێنجوێن