"نرخیان گران کردبوو"

له‌ رانیه‌ هۆشدارى درایه‌ ژمارەیەک كوتاڵفرۆشی ژنان

964+

فەرهاد حەسەن

قایمقامییەتی رانیە دەڵێت، حەوت دوکانداری کوتاڵفرۆشی ژنانیان ئاگادارکردووەتەوە کە چیدی بەهەوەسی خۆیان نرخ دانەنێن بە گران کوتاكەکانیان بفرۆشن، دەنا لە قۆناغی داهاتوو رووبەڕووی سزا دەبنەوە.

لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتیەک سەردانی چەند دوکانێکی فرۆشتنی جل و بەرگیان کرد لەناو بازار بەمەبەستی بەدواداچوون، کە زانیارییان پێگەیشتبوو بە گران بە هاوڵاتیان دەفرۆشن.

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ئەوەی فرۆشیارەکان بۆ هەر پارچە قوماشێک دووقات و سێ ئەوەندەی نرخی خۆی نرخ زیاد دەکەن کاتێک خواست لەسەر بابەتێک زیاد دەبێت بەهۆی کاری ریکلام ئەمە بە دەرفەت دەزانن بۆ گران فرۆشی .

دەشلێت، بۆ ئەم مەبەستە کوتاڵفرۆشەکانی شەماڵ، سۆران، تاج، سەید محەمەد  و شاخەوان ئاگادارکرانەوە، کە پابەندی رێنماییەکان بن بە پێچەوانەوە لە ئەگەری دووبارەبوونەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر .

بەشی راگەیاندنی قائمقامیەت، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری هاوڵاتیان ئەم ژمارە موبایلەی بڵاوکردووەتەوە بۆ پەتوەندتکردنیان؛

07708593000

نۆژەنکردنەوەکە گەیشتە دوا بەشی قەیسەری هەولێر

نۆژەنکردنەوەکە گەیشتە دوا بەشی قەیسەری هەولێر