هەڵەبجە

 جوتیاران بۆ پرۆژەیەکی ئەڵمانی بانگهێشت دەکرێن و سێ هەزار یۆرۆ وەردەگرن

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، جوتیار و باخەوانانی سنورەکە ئاگاداردەکاتەوە کە دەتوانن ناوی خۆیان بۆ پرۆژەی (دروێنە)ی رێکخراوی (Enpact)ی ئەڵمانی تۆمار بکەن، کە ئامانجی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی هاوکاری داراییە بە بڕی سێ هەزار یۆرۆ بۆ 50 جوتیاری نێو پرۆژەکە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لینکێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکرێت، کە پرۆژەکە کەمپێکی راهێنانی چوار رۆژی بۆ 75 جوتیار و 20 دامەزراوەی بازرگانی دەستپێدەکات، لەوێدا بەشداربووان شارەزایی نوێ لە بەڕێوەبردنی کێڵگە و گەیشتن بە بازاڕی نوێ فێردەبن، هەروەها دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ شارەزایانی بوارەکەدا بۆ دیاریکردنی ئاستەنگی و دەرفەتەکان.

روونیشێکردووەتەوە، لە قۆناغی دووەمدا، 50 جوتیار لەوانەی بەشداربوون هەڵدەبژێردرێن و بۆ ماوەی چوار مانگ راهێنانی چڕ و سەردانی مەیدانییان بۆ رێکدەخرێت، جگە لە لایەنە تەکنیکییەکە، هەر جوتیارێک بڕی سێ هەزار یۆرۆ وەک هاوکاری “نانەختی” پێدەدرێت تاوەکو لە باشترکردنی کێڵگە و کەرەستە کشتوکاڵییەکانیدا وەبەرهێنانی پێوە بکات.

کشتوکاڵی هەڵەبجە 65 دۆنم زەوی دەکات بە بنەتۆو

کشتوکاڵی هەڵەبجە 65 دۆنم زەوی دەکات بە بنەتۆو