هەواڵگریی عێراق

لە ناو سوریا بە فڕۆكە دابەزین و دوو كەسیان دەستگیر كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی وردی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق راگەیاند و دەڵێن، لە ئەنجامدا ئەو کەسانە دەستگیرکران کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراون.

شانەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.12.2025 بڵاویكردەوە،  لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانییەوە كە شانەی هەواڵگری “سقووڕ”ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سوریا و بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامیان دا، توانیان دوو ئامانجی گرنگ بپێكن و دوو كەسی داواكراو لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیر بكەن.

هەواڵگریی عێراق: سێ كەسی سەر بە داعشمان لە كەركوك دەستگ...

هەواڵگریی عێراق: سێ كەسی سەر بە داعشمان لە كەركوك دەستگیر كرد