هەولێر
بەهۆى تەقینى غاز؛ مامۆستایەکى ئاینى گیانى لەدەستدا
964+
عەبدولعەزیز خالند
دواى چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەى ئیمێرجنسى شارى هەولێر، ئەم ئێوارەیە، مەلا تەحسین عەبدوڵا، پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى بەستۆرە، گیانى لەدەستدا.
نەوزاد ئەحمەد، کەسوکارى مامۆستا ئاینییەکە بە 964ـى وت،”چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆى تەقینى غازەوە، مامۆسا بریندار بوو و دواتر رەوانەى نەخۆشخانەى ئیمێرجنسى کرا، بەڵام دواى چەند رۆژێک مانەوە، ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا”.
وتیشى، “تەرمەکەی لە گۆڕستانی بەستۆڕە بەخاک سپێردرا”.
لاى خۆیەوە، کاروان تۆفیق، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئێمرجنسی بە 964ی وت،” زیاتر لە 10 رۆژ پێش ئێستا مامۆستایان هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆى تەقینى غازەوە سوتابوو و رێژەى سوتاویەکەشى دەرەجە سێ بوو”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح