مامەڵەکردن لەگەڵ ئاگر و دووکەڵ

فەڕەنسییەکان کار بۆ بەهێزکردنی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە هەرێم دەکەن

964+

فەرهاد حەسەن

فەڕەنسییەکان کار بۆ بەهێزکردنی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە هەرێمی کوردستان دەکەن و بابەتە سەرەکییەکەشیان چۆنیەتی مامەڵەکردنی تیمەکانە لەگەڵ ئاگر و دووکەڵ لە باڵەخانەکاندا.

لە چوارچێوەی پلانی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی، دووەمین خولی راهێنان لەسەر کۆنتێنەری Fire Simulator  بۆ کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی بەڕێوەدەچێت.

خولەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، کە تێیدا 12 کارمەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی بەشدارن و بەشداربووان سوودمەند دەبن لە چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لە رەفتارەکانی ئاگر و دووکەڵ و رێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاگر لە باڵەخانەکاندا.

پەیمانگای بەرگری شارستانی هەرێم دەڵێت، بەشداربووانی ئەم راهێنانە لە ئایندەدا دەبنە راهێنەر بۆ ئەوەی راهێنان بە هەموو تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەرێمی کوردستان بکەن.

سوپاس بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی کە هەمیشە چالاکانە و ماندوو نەناسانە سوود لە ڕاهێنان و ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان دەبینن، وە بەردەوام پاڵپشتی ناوەندن لە ڕاهێنانی خۆبەخشان و بەرزکردنەوەی توانای کۆمەڵگە.

تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرا لە قه‌زاى شەقڵاوە دروستده‌ك...

تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرا لە قه‌زاى شەقڵاوە دروستده‌كرێت

ئەڵمانیا راهێنان بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای هەڵەبجە د...

ئەڵمانیا راهێنان بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای هەڵەبجە دەکات