لە هەولێر کرێکارێک لە باڵاخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
لە هەولێر
کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
لە هەولێر کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە باڵاخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر زانیاری پێگەیشتووە لە بوونی حاڵاتێکی گیان لەدەستدان لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سنووری ئەو شارە له نزيك گوندى رەشکین نزیک شەقامی خێرای 120 مەتری.
بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی هەولێر، دوای ئەوەی مەفرەزەیەکیان چووەتە ئەو شوێنە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، دەرکەوتووە پیاوێک بەناوی (ع، خ، ع) تەمەن 56 ساڵ کە کرێکار بووە، لەهەمان باڵەخانە، لەکاتی کارکردن لە نهۆمی سێيەمی ئەو باڵەخانەیە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی ئەو کرێکارە رەوانەی پزشیکی دادی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.