دەزگای مین ژمارەیەک کەلوپەلی پزیشکی لە خاچی سووری نێودەوڵەتی وەرگرت – وێنە؛ دەزگای گشتی کاروباری مین
خاچی سووری نێودەوڵەتی پێیداون
دەزگای مین ژمارەیەک کەلوپەلی پزیشکی و دیماینەری وەرگرت
964+
شۆڕش قادری
رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی ژمارەیەک کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی دایە دەزگای گشتیی کاروباری مینی کوردستان.
دەزگای گشتی کاروباری مین چەند وێنەیەکی ئەو کەلوپەلانەی لە پەیجەکەی خۆی داناوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025 رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) ژمارەیەک کەلوپەلی پێشکەشی دەزگای مین کرد کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەیەک کەلوپەلی پزیشکی و دیماینەری بۆ تیمەکانی مینلابەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەرەستانە، بەئامانجی خێراترکردنی پڕۆسەی پاکسازی مین لە هەرێمی کوردستان رادەستی دەزگای گشتی کاروباری مین کراون.